دکتۆر هۆرجۆن بە بینینی لافیتەی مردنی خەمبار بوو

image"لەرێگەی ئەم سەردانە هاتووم وەڵامی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان بدەمەوە"

لازؤنيت- هەولێر

دکتۆر هۆرجۆن کاتێک لافیتەی مردنی خۆی لە رانیە بینی، زۆر خەمبار بوو و گوتی "باوەڕم نەدەکرد خەڵکی کوردستان بەو شێوەیە منیان خۆش بوێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، دکتۆر هۆرجۆن کە لە به‌رنامه‌ی‌ رۆژێكی‌ نوێی كه‌ناڵی كوردسات  ئامادەبوو، کاتێک لافیتەی مردنی خۆی لە رانیە بینی، ماوەیەک لەبیردا راما و دواتر رایگەیاند "بە بینینی ئەو لافیتەیە هەست بە خەمبارییەکی زۆر دەکەم و زۆر خۆشحاڵم  کە خەڵکی کوردستان بەو شێوەیە منیان خۆش دەوێت".

دکتۆر هۆرجۆن گوتیشی "براوام نەدەکرد خەڵکی کوردستان بەو شێوەیە منیان خۆش بوێت".

جوانگ کوانگ رایۆڵ، ئەکتەری سەرەکی درامای دکتۆر هۆرجۆن پزیشكی‌ ئه‌فسانه‌ییە کە دوێنێ شەو بە سەردانێک گەیشتە شاری سلێمانی و لە لایەن خەڵکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

دکتۆر هۆرجۆن لە وەڵامی خۆشەویستی خەڵکی کورد، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە تا لە نزیکەوە لەگەڵیان ئاشنا بێت و وەک خۆی دەڵێت "خۆشحاڵم کە سەردانی کوردستانم کردووە و لەرێگەی ئەو سەردانە، ئەو چاکەیەی کە خەڵک لە رێگەی خۆشەویستی پێیان داوم وەڵام بدەمەوە".

دکتۆر هۆرجۆن لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مێژووی کۆریا و کوردستانی هاوبەش زانی و رایگەیاند "کۆریاش وەک کوردستان دابەش کراوە بۆ باکوور و باشوور. گرنگترین شت ئەوەیە یەکتر ببەخشین. هیوادەخوازم گەنجی کورد سود لە ئەزمونەکانی ناو درامای هۆرجۆن وەربگرێ".

دکتۆر هۆرجۆن خه‌ڵكی‌ وڵاتی‌ جۆسۆن (كۆریایی‌ باشووری‌ ئێستا) بووە. دۆستی چینی هەژار بووە و لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی پۆست و پارەی بۆ گرنگ نەبووە.

بەهۆی مێژووی هاوبەشی نێوان دوو نەتەوەی کورد و کۆری، هاوڵاتیانی کوردستان هۆگری دراما کۆرییەکانن بە شێوەیەک کە هاوڵاتیانی رانیە لەکاتی مردنی دکتۆر هۆرجۆن لەکاتی نیشاندانی درامای پزشکی ئەفسانەیی، به هەلواسینی لافیتەی رەش پرسە و سەرەخۆشیان راگەیاند 

 

ناسر رەزازی: بچینەوە ئێران تووشی 4 شەڕ دەبین


لازؤنيت- دووكان
هونەرمەند ناسر رەزازی پێشبینی دەكات كە بە رووخانی رژێمی سووریا كۆماری ئیسلامیش دەگاتە لێواری رووخان و دەڵێ "ئەگەر سووریا بڕووخێ، كۆماری ئیسلامی ناتوانێ دەوام بكات". بەڵام هۆشداریش دەدات كە حیزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەگەر بەو ناكۆكی و دابەشبوونەی ئێستاوە بگەڕێنەوە ئێران ئەوا چوار شەڕیان لەپێشە. رەزازی گوتی "یەكەم شەڕ لەگەڵ ئازەری، دووەم لەگەڵ PKK و پژاك، سێیەم لەنێوان كۆمەڵە و دیموكرات و چوارەم شەڕیش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێت".

 

This free website was made using Yola.

No HTML skills required. Build your website in minutes.

Go to www.yola.com and sign up today!

Make a free website with Yola