بوومەلەرزەیەك سلێمانی هەژاند
لازؤنيت-سلێمانی
كاتژمێر 4,37 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەك شاری سلێمانی هەژاند.
دارا حەسەن فەرەج بەرێوبەری كەشناسی سلێمانی لەبارەی بوومەلەرزەكەوە بە (رووداو)ی گوت:" پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێی پێوەری رێختەر شاری سلێمانی هەژاندووە، بە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی بەدوادابێت".
بەگوتەی بەرێوبەری كەشناسی سلێمانی، بومەلەرزەكە بە دووری 26 كم مەتر لە سەنتەری بومەلەرزەی سلێمانیەوە بووە.